پێکەنین باشترین دەرمانە

نەبوونی هەستی نوکتەیی ڕەنگە تەنها خراپ نەبێت بۆ ژیانی کۆمەڵایەتیت، بەڵکو ڕەنگە زیان بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانت بگەیەنێت. توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە پێکەنین لە ڕاستیدا ڕۆیشتنی خوێن لە جەستەدا زیاد دەکات، ئەمەش ڕاستی ئەو پەندە کۆنەی دەسەلمێنێت کە پێکەنین باشترین دەرمانە، لانیکەم کاتێک باس لە دڵ دەکرێت.

مایکل میلەر پزیشکی پسپۆڕی دڵ و هاوکارەکانی لە زانکۆی میریلاند پشکنینی ڕۆیشتنی خوێنیان بۆ ٢٠ ژن و پیاوی تەندروست ئەنجامدا، دوای ئەوەی سەیری کلیپی ١٥ بۆ ٣٠ خولەکی فیلمە کۆمیدییان دەکرد، لەگەڵ گروپێکی تر کە سەیری فیلمێکی سترێساویان دەکرد،
 توێژەران هەم پێش هەر بینینێک و هەم دوای تەواوبوونی خولەکێک پەستانی  خوێنیان پێوانە کردووە. میلەر ڕوونی دەکاتەوە: "ئێمە ویستمان بزانین ئایا پێکەنین دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی خوێنبەرەکان".

لێکۆڵینەوەکانی پێشوو ئیلهامبەخش بوون بۆ تیمەکە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە. زنجیرەیەک پرسیارنامە کە لەلایەن پزیشکانی دڵەوە پێشکەش بە تووشبووانی نەخۆشی  دڵ کراوە، دەرکەوتووە ئەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون، نەیانتوانیوە نوکتە لە دۆخێکدا بدۆزنەوە کە پێشتر بەئاسانی بێ کێشە بوون لە وتنی.
کەواتە پێکەنین پەیوەندیەکی پتەوی هەیه لەگەڵ تەندروستی دڵ و جەستە.


نموذج الاتصال