جۆرج ئۆم، بە تەواوی جۆرج سیمۆن ئۆم، (لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٧٨٩، ئێرلانگن، باڤاریا [ئەڵمانیا]- کۆچی دوایی کردووە لە ٦ی تەمموزی ١٨٥٤، میونشن)، فیزیازانێکی ئەڵمانی کە یاساکەی دۆزیەوە، ناوی لێنراوە، کە دەڵێت کە تەوژمی کارەبا لەناو گەینەرێک ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت لەگەڵ جیاوازی ڤۆڵتیە و وەبەشێوەیەکی پێچەوانەیە لەگەڵ بەرگری.
ئۆم لە ساڵی ١٨١٧ بوو بە مامۆستای بیرکاری لە کۆلێژ لە کۆڵن. گرنگترین لایەنی یاسای ئۆم لە نامیلکەکەیدا کورتکراوەتەوە , (١٨٢٧؛ بازنەی گالڤانیکی ). لە کاتێکدا کارەکانی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تیۆری و بەکارهێنانی کارەبای ئێستا هەبوو، بەڵام ئەوەندە بە ساردییەوە پێشوازی لێکرا کە ئۆم دەستی لە پۆستەکەی لە کۆڵن کێشایەوە. لە ساڵی ١٨٣٣ پۆستێکی لە قوتابخانەی پۆلیتەکنیکی نورنبێرگ وەرگرت، دواجار کارەکانی دەستی بە دانپێدانان کرد؛ لە ساڵی ١٨٤١ مەدالیای کۆپلی کۆمەڵەی شاهانەی لەندەنی پێبەخشرا و دوای ساڵێک کرا بە ئەندامی بیانی. هەروەها ئۆم، یەکە فیزیاییەکە کە بەرگری کارەبایی دەپێوێت، بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.