سەگ دەتوانێت بۆنی دەمارگیری و سترێسی مرۆڤ بکات

گومان لەوەدا نییە کە بەرکەوتن بە سترێس دەبێتە هۆی گۆڕانکاری جۆراوجۆری فیزیۆلۆژی لە جەستەی مرۆڤدا، لە لێدانی دڵەوە تا دەگاتە دەردانی ماددە کیمیاییەکان بۆ ناو خوێن.

بەڵام سەیرەکە ئەوەیە سەگەکان دەتوانن هەست بەو جۆرە گۆڕانکاریانە بکەن، و بۆنیان بکەن!

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری PLOS ONE بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە سەگەکان دەتوانن بۆنی ئەم گۆڕانکاریانە بکەن کە پەیوەندییان بە فشارەوە هەیە، تەنانەت لە کەسانی نامۆشدا.

کلارا ویلسۆن، توێژەری ڕەفتاری ئاژەڵان، لە زانکۆی کوینز بێلفاست لە بەریتانیا، دەڵێت: ئەنجامەکان دەریدەخەن کە وەک مرۆڤ، ئێمە بۆنی جیاواز بەرهەم دەهێنین لە ڕێگەی ئارەقە و هەناسەمانەوە کاتێک سترێسمان هەیە، سەگەکان دەتوانن ئەمە جیا بکەنەوە لە بۆنەکەمان لەکاتی ئارامگرتندا ، تەنانەت ئەگەر یەکێکیان کەسێک بێت کە نایناسێت، توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە سەگەکان پێویستیان بە ئاماژەی بینراو و دەنگی نییە بۆ ئەوەی فشاری دەروونی مرۆڤەکان هەڵبگرن.”

توێژینەوەکە چوار سەگ بەناوەکانی تریۆ، فینگال، سووت و وینی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ ٣٦ کەس، بە گشتی ٧٢٠ پشکنینی بۆن ئەنجامدراوە.

داوا لە خۆبەخشە مرۆڤەکان کرا کە کێشەیەکی بیرکاری پڕ لە تەحەدا تەواو بکەن و لە هەمان کاتدا ئاستی فشاری دەروونی خۆیان ڕاپۆرت بکەن.

کاتێک پەستانی خوێن و لێدانی دڵی هەر بەشداربوویەکی مرۆڤ زیادکرا، نمونەی ئارەقە و هەناسە وەرگیرا.

پاشان ئەم نموونانە پیشانی سەگەکان درا بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانن توێژەران ئاگادار بکەنەوە لە نموونەکانی فشار لە نێوان نمونەکانی کۆنترۆڵی بنەڕەتی: نمونەی ئیسراحەت کە چوار خولەک پێش دەستپێکردنی ئەرکەکە وەرگیراون.

نمونەی فشار

بە ئاستێکی بەرزی وردبینی، لە ٩٤%ی ٧٢٠ تاقیکردنەوەکەدا، سەگەکان توانیویانە بە دروستی توێژەران لە نمونەی فشار ئاگادار بکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستبوو کە سەگ دەتوانێت ئاستی فشاری مرۆڤ پێچەوانە بکاتەوە و هەستەکانی وەک خۆشبەختی و ترس دەستنیشان بکات لەڕێگەی ئەو بۆنانەی کە دەیدەین، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە ئەم دوو دۆزینەوە بە باشی بەیەکەوە دەبەستێتەوە لەگەڵ چەند زانیارییەکی ورد. 

نموذج الاتصال