بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن (بەرزی فشاری خوێن) دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و لەکارکەوتنی گورچیلە. ساڵانە بە ملیۆنان حاڵەتی مردن لە جیهاندا بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەگەڕێتەوە. بەرزی فشاری خوێن گرنگترین هۆکاری مەترسییە کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ مردن. گرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بریتین لە کەمی وەرزشکردن، قەڵەوی، خۆراکی ناتەندروست، فشاری دەروونی و زیادبوونی خواردنەوەی کحول. بەو پێیەی دەتوانرێت ئەم هۆکارانەی شێوازی ژیان بگۆڕدرێن، توانایەکی بەرزی خۆپاراستن هەیە. پەستانی خوێن لە منداڵان کەمترە بە بەراورد بە گەورەکان.
نیشانەکان
بەزۆری هەست بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ناکرێت. تەنها کاتێک کە لەڕادەبەدەر بەرز بێت دەتوانێت هەندێک جار نیشانەکانی وەک سەرگێژخواردن سەر ئێشە و کاڵبوونەوەی بینین دروست بکات.
هۆکار و هۆکارەکانی مەترسی
جەستە بەپێی پێویست پەستانی خوێن ڕێکدەخات. بەزۆری لە بارودۆخە ئارامەکاندا کەم دەبێتەوە، هەروەها کاتێک کە خەوتووی. بۆ نموونە کاتێک زیاد دەکات کە ماسولکەکان پێویستیان بە خوێنی زیاترە لە کاتی ماندووبوونی جەستەیی. هەروەها سترێس یان دڵەڕاوکێ دەتوانێت فشاری خوێن بەرز بکاتەوە. هەروەها لەگەڵ تەمەندا بۆ زۆربەی خەڵک زیاد دەکات.
بۆیە گۆڕانی بەهاکانی پەستانی خوێن تەواو ئاساییە، بەشێکن لە ژیانێکی چالاک. بەڵام ئەگەر پەستانی خوێن بۆ هەمیشە زۆر بەرز بێت، ئەوا بە تێپەڕبوونی کات زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان زیاد دەکات.
قەڵەوی، زۆر خۆری، زۆر خواردنەوە کحولیەکان و کەم وەرزشکردن، هەموو ئەمانە دەبنە هۆی زیادکردنی فشاری خوێن. بەڵام کەسانی باریک و وەرزشی و هۆشیاری خۆراکیش هەن کە پەستانی خوێنیان بەرزە - بۆ نموونە بەهۆی بۆماوەیی خێزانییەوە.
دەتوانرێت هۆکارێکی ورد لە نزیکەی ٥ لە ١٠٠ کەسی تووشبوودا دیاری بکرێت. ئەمە دەتوانێت بۆ نموونە نەخۆشییەکی زیادە چالاکی غودەی دەرەقی یان گورچیلە بێت. پاشان ئەمە بە بەرزی پەستانی خوێنی "لاوەکی" ناودەبرێت.
هەندێک جار دەرمانەکان دەتوانن بەرزی پەستانی خوێنیش بەرز بکەنەوە، بۆ نموونە: .
1-هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان بەکاردەهێنرێن
2-هەندێک دەرمان ی ستیڕۆید
3-سپرا یان قەترەی لووت بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی
4-حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون
دەستنیشانکردن
پەستانی خوێن بە ملیمەتر جیوە ("mmHg") دەپێورێت. بۆ ئەوەی بتوانرێت بەهاکان بەراورد و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت، لەحالەتی هێوربوونەوە دەپێورێن. پشت بە یەک پێوانە نابەستیت، بەڵکو لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا پەستانی خوێن دیاری دەکەیت. هەروەها گرنگە پەستانی خوێن لەسەر هەردوو قۆڵ بپێورێت، چونکە دەتوانێت بەپێی لایەنی جەستە جیاواز بێت. بەها بەرزەکان یەکلاکەرەوەن بۆ هەڵسەنگاندنی پەستانی خوێن.
پەستانی خوێنی ئاسایی گەورەساڵ کەمترە لە 140/90 بەرزی فشاری خوێن کاتێک دەستنیشان دەکرێت:
بەهای سیستۆلیک زیاترە لە 140 ملم جیوە،-
بەهای دیاستۆلیک لە سەرووی 90 ملم جیوە یان-
هەردوو بەهاکە زیاد بن لەڕێژەی ئاسایی.-
چارەسەر
ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە، چەند هەنگاوێک هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی پەستانی خوێنت کۆنترۆل بکەیت. هەندێک کەس پەستانی خوێنیان کەم بکەنەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی.
1- کێشت دابەزاندن
2-کەمتر خوێ خواردن
3- زیاتر وەرزشکردن
ئەگەر ئەمە سەرنەکەوت، دەتوانرێت بە دەرمان پەستانی خوێن دابەزێنرێت. بەڵام پێش بڕیاردان لەسەر چارەسەرکردن بە دەرمانی دژە بەرزی فشاری خوێن، شایەنی ئەوەیە کە لایەنە باش و خراپەکانی بسەنگێنین. چونکە سوودەکانیان بۆ هەموو کەسێک وەک یەک نین، هەروەها دەکرێت کاریگەری لاوەکییان هەبێت.