
هەوکردنەکان دەبنە هۆی دروستبوونی کاردانەوەی جۆراوجۆر و فرە لە جەستەی مرۆڤدا، لەوانە سێپسیس، یان هەوکردن لە ناو خوێندا، کە ئاڵۆزییەکانی مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکەن، ئەم نەخۆشییە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە ١١ ملیۆن کەس لە جیهاندا، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
بەپێی هەواڵێکی نیو ئەتڵەس بە ئاماژەدان بە پزیشکی دیجیتاڵی سروشت، سیستەمێکی نوێی کە لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز پەرەی پێدراوە، بەڵێن دەدات جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە بوارەکەدا دروست بکات، بە زوو دەستنیشانکردنی نیشانە سەرەکییەکان.
سەختی دەستنیشانکردن
سپێسیس بەهۆی هەوکردنێکەوە دروست دەبێت کە وەڵامێکی توندی بەرگری لە جەستەدا دەستپێدەکات. ئەمەش بە زنجیرەیەک ڕووداو دەست پێدەکات کە بە هەوکردنی بەربڵاو دەست پێدەکات و دەتوانێت بە خوێن مەین، دزەکردنی خوێنبەرەکان، لەکارکەوتنی ئەندامەکانی جەستە، یان مردن کۆتایی پێبێت.
نیشانە دیارەکانی وەک تا یان هەڵامەت دەتوانرێت بە هەڵە لێکبدرێتەوە یان وەک نیشانەکانی حاڵەتەکانی تر، ئەمەش وادەکات دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا قورس بێت.
ڕێژەی تێکچوون
دەستنیشانکردنی پێشوەختەی سپێسیس گرینگە، چونکە نەخۆشێکی تووشبوو بە سپێسیس دەتوانێت بە خێرایی تێکبچێت، ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی نزیکەی 30%ی ئەو کەسانەی کە سپێسیسیان هەیە دەمرن. پێشتر هەندێک تەکنەلۆژیای بەڵێندەر سەریان هەڵداوە کە ئامانجیان باشترکردنی ئەگەرەکانە لەم بارودۆخانەدا بە دیاریکردنی ڕوون و خێرای سپێسیس، بە ئامێرەکان کە لە چەند خولەکێکدا نیشاندەری زیندەیی سەرەکی لە خوێندا هەڵدەگرن و ئامرازەکان بۆ دیاریکردنی دەستبەجێ ئەو ماددە نەخۆشخوازانەی کە لە پشت تووشبوونی سەرەتاییەوەن.
رێبازێکی جیاواز و داهێنەرانە
تیمی توێژەرانی جۆنز هۆپکینز رێگەیەکی جیاوازیان گرتۆتەبەر، هەوڵیانداوە سوود لە زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو وەربگرن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشانەی کە لە مەترسیدان. سیستەمی زیرەک داتاکان شی دەکاتەوە لەوانەش مێژووی پزیشکی نەخۆشەکە و لەگەڵ نیشانەکانی ئێستا و تێبینییە کلینیکیەکان و ئەنجامەکانی تاقیگەدا تێکەڵیان دەکات. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە وەک سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە کاتی ڕاستەقینەدا وەسف دەکرێت، کە زیرەکی دەستکرد بەدواداچوون بۆ نەخۆشەکان دەکات لە ساتەوەختی چوونە ناو نەخۆشخانە تا ئەو ساتەی کە نەخۆشخانە بەجێدەهێڵن. تەکنەلۆژیاکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە هیچ وردەکارییەکی پزیشکی گرنگ یان مەترسیدار بۆ سەر ژیان لەدەست نادرێت.
ڕێژەی وردبینی بەرز
ئەم تەکنەلۆجیایە لە پێنج نەخۆشخانە بەکارهاتووە لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەیەکی دوو ساڵەدا کە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار نەخۆش بەشداری تێدا کردووە. بە وتەی توێژەران، سیستەمەکە زۆر کاریگەر بووە، بەو پێیەی بووەتە هۆی دەستنیشانکردنی نەخۆشی سپێسیس بە تێکڕا نزیکەی شەش کاتژمێر پێش شێوازە تەقلیدییەکان، بە هەستیارییەکەی ٨٢%.
ئەنجامە بەڵێندەرەکان
جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی نەخۆشی، کورتبوونەوەی چارەسەری لەناو نەخۆشخانە و لە هەمووی گرنگتر، کەمبوونەوەی 18.2% لە مردن.
برین و کێشەی هەناسەدان
هەروەها توێژەرانی جۆنز هۆپکینز خەریکی گونجاندنی تەکنەلۆژیای داهێنەرانەن بۆ بەکارهێنان لە دیاریکردنی حاڵەتەکانی دیکە، وەک برینی جەستە یان سستبوونی توندی کۆئەندامی هەناسەدان.
سۆچی سەریا، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، بازدانێکی نائاساییە کە ساڵانە ژیانی هەزاران نەخۆشی سپێسیس ڕزگار دەکات، لە ئێستادا ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی دەرئەنجامەکان لە بوارە گرنگەکانی دیکەی کێشە لە دەرەوەی سپێسیس.