وێنەی نوێی سەرسوڕهێنەری موشتەری

ناسا وێنەی نوێی سەرسوڕهێنەری موشتەری بڵاوکردەوە کە لەلایەن تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێبەوە دابینکراوە، کە تێیدا دوو مانگی بچووک و ئەڵقەی تەمومژاوی و جەمسەری درەوشاوە پیشان دەدرێت.

 ئیمکی دی پاتەر، فەلەکناسی زانکۆی بێرکلی،  لە پۆستێکیدا لە بلۆگی ناسا رایگەیاند، "بەڕاستی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە بتوانیت وردەکارییەکانی موشتەری ببینیت، بە ئەڵقەکانی و مانگە بچووکەکانی و تەنانەت گەلەئەستێرەکانییەوە، هەمووی لە یەک وێنەدا".

ڕووناکی درەوشاوە
 لە کاتێکدا ڕووناکییەکی درەوشاوە لە جەمسەرەکانی گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر دەرکەوت کەچەندین جار لە زەوی گەورەترە  کە پێکهاتووە لە تەنۆلکەکانی خۆر کارلێک لەگەڵ کێڵگەی موگناتیسی ئەستێرەکە دەکەن، وەک ئەوەی کە ڕوودەدات لە هەسارەی زەوی.

 هەروەها ئەم وێنانە ڕووی ئەم زەبەلاحە گازییەیان بە با و زریان و تەمەوە نیشان دەدا.

 لە وێنەکانی گۆشەیەکی فراوانتردا، موشتەری بە ئەڵقە زۆر تەنکەکانی و دوو مانگەکەیەوە دەرکەوت کە ناوی ئامالتیایە

کۆنترۆڵی ژێر سوور
 جێگای ئاماژەیە کە "ناسا ئەم وێنانەی لە ئەنجامی ئەو تێبینیانە بەدەست هێناوە کە لە رێگەی ئامێری "نیرکام"ی تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە ئەنجامدراون، کە چاودێری تیشکی ژێر سووری نزیک دەکات، کە کێڵگەیەکە بە چاوی ڕووت نابینرێت، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

 پاشان ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئامێرەکەوە کۆدەکرێنەوە دەگۆڕدرێن بۆ وێنە کە چاوی مرۆڤ دەتوانێت بیبینێت و توێژەران ئەم زانیاریانە دەکۆڵنەوە بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکی باشتر لەبارەی میکانیزمەکانی ناوەوەی موشتەری بەدەستبهێنن.

 تەلەسکۆپی جەیمس وێب کە تێچووی دە ملیار دۆلارە، نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر نێردراوە بۆ بۆشایی ئاسمان، لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە هەسارەکەوە جێگیرە.

نموذج الاتصال