گازی نایترۆجین یان هه‌وا “ئۆكسجین” كامیان بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت باشترینه؟، پێده‌چێت پێشتر ئه‌م پرسیاره‌ت به‌بیردا هات بێت، له‌ڕاستیدا زۆرێك له‌شۆفێران هه‌مان پرسیار ئه‌كه‌ن، كه ئایا گۆڕینی هه‌وای تایه‌كان به‌گازی نایترۆجین باشتره‌و ئه‌دای ئۆتۆمبێله‌كه‌ت باشتر ئه‌كات‌و ته‌مه‌نی دیاریكراوی تایه‌كان درێژ ده‌كات؟، ئایا به‌كارهێنانی گازی نایترۆجین پێشكه‌وتنێكی ته‌كنه‌لۆژیه له‌بواری پێشه‌سازی ئۆتۆمبێل، یاخود ته‌نها فێڵێكه‌و خه‌رجییه‌كه‌ی زیاده‌ی بێ سووده؟!.
ئێمه لێره‌دا به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ورد، به‌راوردێك ده‌كه‌ین له‌نێوان به‌كارهێنانی هه‌وا “ئۆكسجین”و گازی نایترۆجین بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبێل:
– له‌ڕووی تێچوونه‌وه: هه‌وا ئاسایی هه‌رزانتره، تێكردنی هه‌وا‌و چێككردنی بڕی په‌ستانی هه‌وای تایه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌رزانه‌و له‌لای زۆربه‌ی فیتر‌و وێستگه‌كان بێ به‌رامبه‌ر یاخود به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه، له‌كاتێكدا گازی نایترۆجین گرانتره‌و چێككردنی په‌ستانه‌كه‌شی زۆرتره له‌هه‌وا‌و له‌هه‌موو شوێنێكیش گازی نایترۆجین به‌رده‌ست نییه.
– لێچوونی هه‌وا‌و یاخود گازی نایترۆجین له‌تایه: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه، له‌بابه‌تی لێچووندا گازی نایترۆجین له‌هه‌وا “ئۆكسجین” باشتره، وه‌ك ئاشكرایه هه‌موو جۆره تاییه‌كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات، بڕێكی كه‌م هه‌واكه‌ی ناوی كه‌مده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكاری زانستی هه‌یه كه نایترۆجین لێكچوونی كه‌متره له‌ئۆكسجین، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گه‌ردیله‌ی نایترۆجین له‌هه‌وا “ئۆكسجین” گه‌وره‌تره.
– له‌ڕووی سه‌رفكردنی به‌نزین یان سوته‌مه‌نی به‌گشتی: ده‌ركه‌وتووه نایترۆجین‌و هه‌وا واته ئۆكسجین به‌رامبه‌رن‌و وه‌ك یه‌كن.
– له‌ڕووی پارێزگاریكردن له‌ته‌مه‌نی خه‌مڵاێندراوی تایه: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه، گازی نایترۆجین زۆر له‌هه‌وا “ئۆكسجین” باشتره‌و پارێزگاری له‌تایه‌و داخوراندنی ده‌كات به‌به‌راورد به‌هه‌وا.
– به‌كارهێنانی گازی نایترۆجین بۆ ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ‌و وه‌رزشی‌و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر‌و كه‌ره‌سته‌ی قورس له‌هه‌وا باشتره، هۆكاره‌كه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نایترۆجین باشتر كۆنترۆڵی په‌ستان‌و فشاری تایه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای تایه‌كاندا.