ئاژانسی نیشتیمانی بۆ
فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا (ناسا) رایگەیاند، تلیسكۆپی جه‌سمیس وێب
به قه‌ڵغانێك كه بۆی دروستكراوه روناكی و گه‌رمی خۆر په‌رش ده‌كاته‌وه كه پله‌كه‌ی
ده‌گاته 85 پله‌ی سیلیزی، ئه‌وه‌ش له پێناو هێشته‌وه‌ی لێنزی ئه‌و تلیسكۆپه‌یە
کە به ساردی دەگاته (233-) پله‌ی سیلیزی.
قه‌ڵغه‌نه‌كه‌ی
جه‌یمس وێب هه‌میشه ده‌بێت روه‌و ئاڕاسته‌ی خۆر بێت ، تا گه‌رمی و ڕوناكی وه‌ربگرێت

جه‌یمیس
وێب كار له‌سه‌ر روناكی و گه‌رمی په‌رشكراوی ملیۆنه‌ها ساڵی به‌رله‌ئێستا ده‌كات
باسی لەوەشکردوە، بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌رمی و روناكی ته‌واوی گه‌ردون تۆمار بكات و به شێوه‌ی وێنه بۆ سه‌ر زه‌وی
بینێرێته‌وه، پێویسته ئه‌و لایه‌ی كه لێنزی كامێراكانی جه‌یمس وێبی له‌سه‌ر
جێگیركراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوناكی و گه‌رمی خۆر نه‌یگاتێ، چونكه جه‌یمیس وێب
كار له‌سه‌ر روناكی و گه‌رمی په‌رشكراوی ملیۆنه‌ها ساڵی به‌رله‌ئێستا ده‌كات و به
تۆماركردنی ئه‌و روناكییانه‌ش، وه‌ك وایه به‌شێك بوبێت له ساته‌وه‌ختی دروستبونی
گه‌ردون كه زانایان به بیگ بانگ ناوی دەبەن.
ئه‌و گه‌رمییه‌ی كه جیمس
وێب په‌رشی ده‌كاته‌وه ده‌گاته (85 پله‌ی سیلیزی)