کەشناسیەکانى جیهان بۆیەکەمجار لە مێژوى خۆیداناوچەى جەمسەری
گۆى زەوى لەچەند رۆژى رابردودا بەرزترین پلەی گەرماى تۆمار کرد کە (38) پلەى سەدی
بو.
بە راى شارەزایان ئەم پلەیە بۆ ناوچەى جەمسەرى
باکور بە پلەیەکى گەرماى بەرز دادەنرێت و یەکەمجارە لە مێژودا پلەى گەرماى ئەو
ناوچەیە دەگاتە ئەو ئاستە.
مانگە دەستکردەکان وێنەى بەستەڵەکەکان لەو ناوچەیە
نیشاندەدەن کە رۆژانە دەتوێنەوە و دەکەون، ئەویش بەهۆى بەرزبونەوەى پلەى گەرما کە
هۆکارەکەى زۆربونى غازە گەرمەکان و ئاگر کەوتنەوە و گۆڕانى ژینگەییە لە جیهاندا و
ئەمەش لە جیهاندا بە چڕبونەوەى گەرما ناسراوە
زانایان وایان پێشبینى کردبو باکورى روسیا کە
دەکەوێتە سەر بازنەى جەمسەرى باکور، پلەى گەرما لەساڵى (2100) بگاتە ئاستێکى بەرز بەڵام
لە ئێستادا وادەردەکەوێت ئەو ناوچەیە خێراتر لە پێشبینى زاناکان بەرەو گەرمبون
دەڕوات.
لە ناوچەی سیبریا باکوری
روسیاش پلەکانی گەرما
گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر بەرزتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا پێى بگات، بەشێوەیەکى گشتى
زانایان پێیان وایە ئەو ناوچانەى جەمسەرى باکور هەشتا ساڵ زوتر گەشتۆتە ئەو ئاستەى
گەرم بون کە چاوەڕواندەکرا پێى بگات.
لە شارۆچکەی ڤێرکهۆیانکس کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەی
گەرما گەیشتە (38) پلەی سەدی، لەکاتێکدا بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی "CBS"ی ئەمەریکی ئەو شارۆچکەیە لە مانگی تشرینی دوەمی
ساڵی رابردو، یەکێک بوە
لە ساردترین ناوچەکانی جیهان و پلەی گەرمای بۆ (51) پلەی ژێر سفر دابەزیوە.
(38) پلەى سەدى بەرزترین پلەی گەرمایە تا ئێستا لە
بازنەی پانی جەمسەری باکور
تۆمار کرابێت.
مانگە دەستکردەکان وێنەی ئەو ئاگرانەیان گرتوە
کە لە ناوچەکانی نزیک شارۆچکەی ڤێرکهۆیانسک کەوتونەتەوە و بەشێوەیەکی فراوان دوکەڵی
ئاگرەکان رۆژهەڵاتی شارۆچکەکەیان داپۆشیوە.
بەگوێرەی پلەکانی گەرما لەنێوان مانگەکانی کانونی
دوەم تا مایسی ئەمساڵ،
پلەکانی گەرما لە روسیا
بەجۆرێک بەرزبونەتەوە
کە مەترسی ئەوە هەیە ئەو ئاستەی پلەی گەرما کە چاوەڕوان دەکرا لە ساڵی (2100)دا تۆمار
بکرێت، (80) ساڵ پێش هاتنی ئەو وادەیە دەربکەوێت.
بەهۆی کارەساتە سروشتییەکان و پیسبونی
ژینگەوە پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و بەپێى زانیاریەکەشناسیەکان لە هەفتەی
داهاتودا
پلەکانی گەرما لە رۆژهەڵاتی سیبریا نزیکی (32) پلە بێت.
بەهۆی بەکارهێنانی رێژەی زۆری سوتەمەنی
و ئەو کارەساتە سروشتییانەی لە ساڵانی رابردودا
کەوتونەتەوە، پلەی گەرمی زەوی دو هێندەی خۆی بەرزبوەتەوە
و قەبارەی سەهۆڵی بەستەڵەکەکانیش بەڕێژەی سەدا (50) کەمیان کردوە.