ئامادەکردنی دۆڵمە



پێش ھەر شتەک ئەو برنجەی بەکار دێنن باشترە کە برنجی کوردی بێت
قیمەی دۆلمەکە دەبێت کەمێک چەوری تێدا بێت واتا ئەگەر پئنج سەد گرام قیمەت ھەبێت سەد گرامی دەبێت چەوری بئت
پیاز سیر کەرەوز شبیت ئاوی تەماتە ئەوانە دەبێت رێژەکەی باش بێت
لەبیر نەکەن چەند پەراسویەکیش لەبنی مەنجەلەکەتان دابنێن ئەو کات دۆلمەکەتان زۆر بەچێژتر دەبێت
من کەمێک تەماتەی وشک کراوەش بەکار دێنم
ئاوی سماقیش لەبیر نەکەن
و کەمێک ئاوەکەی زیاتر دابنێن با شل بێت
تەنانەت شێوزی مێو پێچینیش لە دۆلمە دەوری خۆی ھەیە
گەلای مێوی تازەش زۆر دەوری ھەیە لە تامی دۆلمەکەتان
دەتوانن سلق و کەلەمی سپیش تێکەن
بەپێی موسم و بەپێی ئارەزوی خۆتان

دروست کردنی دۆلمەی کیتۆی

هەر کەرستەک کە خۆت پێت خۆشە ئەو بەکاربه هێنە
سینگی مریشک دەتوانی قیمە بەکاربهێنی تامی خۆشترە
ناوە کوودی و باینجانە و پیاز و تەماتێک
بەکاربهێنە ووردی بکە
کەرەوز و شبیت یانی شوویت
لۆی زیاد بکە کەرستەکان هەمووی لە ناو دونگ سووربکەوە
بەهارات بە دلی خۆت
کاری و بیبەری رەش و پابریکا و بەهارات دۆلمە و خوێ
بەس ئاگاداربن وەک دۆلمە ئاوی زۆر تێمەکەن چونکە برنجی لەگەل نیە ئینجا ترشە سماقی لۆ بەکار بهێنن تامێکی خۆش هەم فول کیتۆی.


















نموذج الاتصال